Barzani Charity Foundation
ناساندن :
ده‌زگایه‌کى خزمه‌تگوزاریى خێرخوازى،کۆمه‌ڵایه‌تى، رۆشنبیرى، مرۆییه، هه‌وڵده‌دات هاوکارى و خزمه‌تگوزاریى هه‌مه‌لایه‌ن پێشکه‌ش بکات به کۆمه‌ڵگاى کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ى پێویستییان به خزمه‌ته‌کانى هه‌یه به‌بێ جیاکارى به‌هۆى بیر‌و بازوه‌ڕ، ئایین، ره‌گه‌ز، ئینتیماى ئیتنى. وه‌ک ده‌زگایه‌کى ناحکومى چالاکییه‌کانى لایه‌نى ئابوورى و ته‌ندروستى و فێرکارى و رۆشنبیرى و کۆمه‌ڵایه‌تى و به‌هاناهاتن ده‌گرێته‌وه. ده‌زگا له ئه‌نجامدانى کاره‌کانیدا مێژووى پڕ سه‌روه‌رى بارزانىی نه‌مرى له‌به‌ر چاوه. خوالێخۆشبوو مسته‌فا بارزانى کوڕى شێخ محه‌مه‌د بارزانى له 14ى ئادارى 1903 له دێى بارزان – کوردستانى عێراق له دایک بووه- سه‌رجه‌م ژیانى خۆى بۆ داکۆکیکردن له گه‌لى کوردستان ته‌رخان کردووه، تا دوا ساته‌کانى ژیانى- له 1ى ئادارى 1979 زایینى کۆچى دوایى- کرد سه‌رکردایه‌تى شۆڕشه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى رزگارىخوازى گه‌لى کوردستانى کردووه، بارزانىی نه‌مر سه‌ره‌ڕاى داکۆکى کردنى له‌مافه سیاسى و مرۆییه‌کانىگه‌لى کوردستان هه‌میشه وه‌ک باوکێکى دڵسۆز بووه بۆ هه‌ژارو نه‌دار و سێوى و قوتابى و لاوان و په‌ککه‌وته‌و هه‌موو کۆمه‌ک خوازێک. هه‌میشه باوه‌شى باوکانه‌ى واڵا بووه بۆ داڵده‌دانى لێ قه‌وماوان ده‌ستى به‌خشنده‌یى بۆ هه‌موو توێژ‌و چینێکى کۆمه‌ڵگه کراوه بووه کۆمه‌ک و یارمه‌تییه‌کانى ده‌گه‌یشته دوورترین لادێ و ماڵ له کوردستاندا.
دامه‌زراندن : ده‌زگاى خێرخوازیى بارزانى به پێى مۆڵه‌تى ژماره (7606) ى رۆژى 4/8/ 2005 له وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به پێى هه‌ردوو مادده‌ى (4،5 ) له یاساى ژماره (15) ى ساڵى (2001) ى رێکخراوه کوردستانییه غه‌یره حکومییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان مۆڵه‌تى دامه‌زراندنى وه‌رگرتووه. باره‌گاى سه‌ره‌کى له هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت و مافى دامه‌زراندنى لق و نوسینگه‌ى هه‌یه له شاره‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم .
English
Barzani Charity Foundation is a non-governmental and non-profit organisation based in the Kurdistan Region of Iraq. The BCF provides humanitarian assistance to refugees, internally displaced persons and vulnerable local communities and individuals. the BCF was founded on 8th April 2005 in the city of Erbil.
Main working sectors: the BCF is actively working in the following sectors:
- Food assistance *Non-food items assistance *Education *Health and disability
- Orphan Care *Camp Management
Need a chatbot for your business?
Explore ManyChat chatbot templates for Messenger on the Botmakers marketplace